هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی کامیاران، بەناوی حەمدی مەحبووبیا، بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار و لاقێکیشی لەدەست داوە.
لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم 4هاووڵاتی کورد بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین کە یەکێک لەوانە گیانیداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی پێنج شەممە، 9ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی خەڵکی کامیاران بەناوی حەمدی مەحبووبیان تەمەن 48ساڵ و کارمەندی موخابراتی ئەم شارە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.
شایەنی باسە کە ئەم هاووڵاتیە، لەدوای تەقینەوەی مین لاقی لەدەست داوە و گوازرایەوە بۆ نەخۆشانەی کەوسەری شاری سنە و لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
بەپێی بەڵگەی ئامارە فەرمیەکان، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو دا لە سێ شاری جیاواز، هاووڵاتیەکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی داوە و دوو هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.