هاووڵاتیەکی بەلووچ بەناوی ئەنس عیدۆزەهی شازدە ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە نزیک شاری کرمان گیرا و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نیە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی سێ شەممە 22ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، ئەنس عیدۆزەهی، خەڵکی زاهدان، لە خاڵی پشکنینی شاری کرمان گیرا.
بەپێی نووسینی تۆڕی هەواڵی حاڵوەش، ئەنس عیدۆزەهی کە لە لەنێو پاسێکیدا لە زاهدان بەرەو یەزد بەڕێوە بوو، لەدوای گیران لەلایەن نەوەندە جینایەتکارەکانی ڕژیم گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایەنی باسە کە بەدواداچوونەکانی خانەوادەی ئەم هاووڵاتیە بەلووچە لەدوای دوو حەوتوو لەگیرانی، بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ ناوەندێکی ڕژیم لەسەر تۆمەتی ساختە و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو خۆیان دەبوێرن و حازر بە جواب دانەوە بە خانەوادەی ناوبراو نین.