بەپێی هەواڵەکان، رۆژی پێنج شەممە 11ی سەرماوەز هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە ناوچەی سەردەشت دەسترێژ لە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "رێبوار قادری" 22 ساڵە خەڵکی ناوچەی ئالان بە سەختی بریندار دەکرێ.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی پێنج شەممە 11ی سەرماوەز
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە ناوچەی سەردەشت دەسترێژ لە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەن و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "رێبوار قادری" 22 ساڵە خەڵکی ناوچەی ئالان بە سەختی بریندار دەکرێ.
بە هۆی سەختی بریندەکەی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت بەرێ دەکرێ و لە ئێستادا لە رەوشێکی جەستەیی ناجێگیردایە.
شاهیدان تەئکیدیان لە سەر ئەوە کردەوە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم بە بێ هیچ ئاگاداریەکی پێشوەخت و راستەخۆ دەستڕێژیان لەو کۆڵبەرانە کردوە.
شایانی باسە هەر لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێم لە ناوچەی مەریوان دەسترێژیان لە کۆڵبەرانی هەژار و زەحمەتکێش کرد کە بووە هۆی مردن و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە کە ناوەکانیان بریتیە لە: کەماڵ بامەرز کە بەداخەوە گیانی دا، و چوار کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی تۆفیق و عوسمان و جەمیل خەلیلی (جەمیل نەقاش) و محەمەدعەلی نادری کە برینەکانیان سەختە.