ئومید قەدیمی، تەمەن ٣٣ ساڵ و برای شەهید فواد قەدیمی، لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەو شارە بە تۆمەتی ساختەی ئەندامیەتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیم، سزای ٣٢ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی ساختەی "چالاکیی تەبلیغی دژ بە ڕژیم" سزای ٨ مانگ بەندکران و سەرجەم سزای ٤٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها ناوبراو بە تۆمەتی ساختەی بڵاوکردنەوەی درۆ بەمەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی، پێبژاردنی بڕی پارەی ٨ ملیۆن و پێنسەد هەزار تمەن سزای نەختینەی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، قورسترین سزا، بەرانبەر بە ٣٢ مانگ بەندکران بەسەر ئومێد قەدیمی سەپێندراوە کە دوو لە سێی ئەو ماوە، بۆ ماوەی یەک ساڵ هەڵپەسێردراوە.