ئافرەتێکی لاو لەیەکێک لە گەڕەگە پەراوێزەکانی شاری تەورێز لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا.تاوانبار سەرەتا ئیدیعای ئەوەی کردبوو کە هاوسەرەکەی خۆ کوژی کردووە.
بەپی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان،کۆتایی مانگی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، ئافرەتێکی لاو لەتەورێز کە هەتا ئێستا ناسناوی بڵاو نەکراوەتەوە، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەچەکی ساچمەیی کوژراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی ڕۆکنا، تۆمەتبارەکە سەرەتا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هاوسەرەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بە دروستکردنی دیمەنێک لە شوێنی تاوانەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هاوسەری ئەم ئافرەتە لە ئێستادا وەک تاوانبار ناسێنراوە وهە تا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر پاڵنەرەکەی بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە لەبەردەستدا نییە