سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی جەمال قادری، بورهان وەیسی و حەبیب شیری بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی هەینی 10ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، جەمال قادری کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەسنووری نەوسوود بریندار کرا.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لەناوچەی پشتی بەسەختی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە.
هەروەها شەوی چوار شەممە 8ی خاکەلێوەی 1403 دووکۆڵبەر بەناوەکانی حەبیب شیری خەڵکی جوانڕۆ و بورهان وەیسی خەڵکی ڕوانسەر، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم لەم سنوورە بریندار کراون.