مەهناز خەزایی، بەندکراوی سیاسی پێشوو، چەند مانگ پاش ئازادکرانی، بەهۆی توندی ئەو خەسارە جەستەییانەی کە لە ئاکامی شکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە گرتووخانە کرا بوو، گیانی داوە.
لەم نێوانەدا بەکرێگیراوەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم، لەبەر دزە نەکردنی ئەم هەواڵە ڕۆیشتونەتە نەخۆشخانەو دەستیان بەسەر دۆسیەی پزیشکی و مەهناز خەزایی و موبایلەکانی خانەوادەکەی گرتووه.
ئەم بەندکراوە پێشووە کە نەخۆشی شێرپەنجەو ئیم ئیسی بووە، ڕۆژی یازدەی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، لە نەخۆشخانەدا گیانی داوەو خۆی مردنی بە سەکتە ڕاگەیندراوە.
مەهناز خەزایی، ڕۆژی سێهەمی خەرمانانی ۱۴۰۲ بە بیانوی بڵاو کرانی پۆستێک لەسەر ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئینستاگرام، بەتوندی لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم دەگیرێت و لەکاتی لێدان، زەربەیەکی قورس لە سەری ئەدەن.