یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو
شەهید عوسمان ساڵی ۱۳۴۵ لە گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆكان لە دایك بووە.
خانەوادەی كوردی كورد پەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە و كوردانەدا بۆ بێشكەی عاملاندن و زانكۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان، دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر كۆسپێك دا فێری كرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێكی كەم تەمەن بوو دەیویست باشتر هۆی بنەڕەتی كەماسیەكانی كۆمەڵگەکەی بناسێ و بزانێ چین و چۆن لەناو دەچن. بە داخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن ومەدرەسە كەڵك وەرگرێ و گەشە بکات. بەڵام هەر بە تاسەی زانستەوە بوو. لە ساڵی ۱۳۵۹ دا ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات وەك ڕیزێكی پاك و پڕ لە فیداكاری بۆ بەربەرەكانی داگیركەرانی كوردستان هەڵبژارد و چەكی شەرەفی كردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر و داگیركەر و چەوسێنەر هەروەها زانی مەدرەسەیەكە بۆ خۆێندنی دەرسی ژیانی ئازادانە و ڕزگاریخوازی و خزمەت بە نیشتمان و نەتەوە . شەهید عوسمان سازمانی خەباتی خۆش دەویست، وای خۆشدەویست كە ئامادە بوو "بۆ پاراستن و مافی سازمانەكەی بەگژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێك دا بچێتەوە"ئەو ووشانە لە دەمەتەقەی نێوان شەهید عوسمان و شەهید حەسەن ساڵحی ناسراو بە بازوكا بوو. دوای شەهادەتی پڕ لە شانازی ئەو دوو شەهیدە سەرەڕای هەموو فیداكاریەكانیان، ئەو مەبەستەیان باشتر دەسەلماندو و لە سەر دڵانیان چەسپاند.، شەهید عوسمان قوتابیەكی مامۆستا سەیید عەبدوڵا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەك شەوەدا لێی جیا نەبۆوەو و لەگەڵی ڕۆیشت بەرەو مەنزڵی دوایی و لە ڕۆژی ۱۶ی خاكەلێوەی ساڵی ۱۳۶۱ی كۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێكی سەخت و خوێناوی لەگەڵ دژمنانی لە مێژینەی كورد دا شەهید بوو. چرایەكی دیكەشی خستە ڕێگای دوورودرێژی سازمانی خەبات و خەباتگێران.
بەرز وبەرێز بێ یادی شەهید عوسمان عەبوو و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی