ئافرەتێکی لاوی تەمەن 38ساڵ و خەڵکی ورمێ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لەڕێگەی خنگاندنەوە کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لەم دواییانەدا، پیاوێک لە ناوچەیەک لە نێوان شاری ورمی و نەغەدە، لەڕێگەی خنکاندنەوە ئاوسەرەکەی خۆی کوشتوە.
بەپێی نووسینی هواڵدەری حکومەتی هێرانا، تاوانبار لەدوای کوژرانی هاوسەرەکەی، تەرمەکەی لەنێو ئوتومۆبێلەکەی بەجێ هێشتووە و لەو شوێنە هەڵاتووه.
ئەم پیاوە لەدوای گیرانی، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم لەسەر زاری ناوبراو، کوژرانی ژنەکەی گێڕایەوە بۆ ناکۆکی خانەوادەیی.