بە پێی هەواڵەکان جەلاد نەسیری پوور کە خۆی بە قازی چاودێری بەسەر بەندکراوانی گەوهەردەست دەزانی لە نێو بەندکراوانی سوننی مەزهەبی ئەو گرتووخانە رایگەیاند کە " لەسەر داوای وەزارەتی ئیتلاعات هیچ کام لە ئێوە هیچ ماف و ئیمتیازێکی قانوونی وەک
بە پێی هەواڵەکان جەلاد نەسیری پوور کە خۆی بە قازی
چاودێری بەسەر بەندکراوانی گەوهەردەست دەزانی لە نێو بەندکراوانی سوننی مەزهەبی ئەو گرتووخانە رایگەیاند کە " لەسەر داوای وەزارەتی ئیتلاعات هیچ کام لە ئێوە هیچ ماف و ئیمتیازێکی قانوونی وەک مەرەخەسی، ئازادی مەرجدار، لێبوردن یان گواستنەوە بۆ شارەکان نایگرێتەوەو ئەو ئیمتیازەی بەندکراوەکانی دیکە دەگرێتەوە بۆ ئێوە نیە و ئێوە لێی بێ بەشن.
پێشتریش یەکێک لە جەلادان لە ژێرناوی بەرپرسی حەفازەتی زیندان بەو بەندکراوانەی گوتووە " لە سوریە نەفەرەکانی ئێمە بە دەستی هاودینەکانی ئێوەوە دەکوژرێن، ئێوەش چاوەروانی ئازادیتان لێمان هەیە؟
ئەو فشار و سنووردارکردە نامرۆڤانەیە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 50 بەندکراوی سوننی لە هۆڵی 21 گرتووخانەی گەوهەردەشت راگیراون.