یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بریندار کردنی پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری سەروئاوا

بریندار کردنی پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری سەروئاوا
دەنگی خەباتی کوردستان

پێنج کۆڵبەر بەناوەکانی کەریم، ئیبراهیم  یەعقووبی، سیاوەش کاکایی، فەرەیدوون و فواد، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بریندارکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەوڕۆ چوار شەممە 15ی خاکە لێوەی 1403ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تەمەن 30ساڵ و خەڵکی گوندی کولیج سەربە سەروئاوا، بەناوی کەریم ناسناونادیار بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم پێشیان بە هێزەکانی فریاکەوتن لەشوێنی کەوتنە خوارەوەی ئەم کۆڵبەرە کردووە کە لەناوچەی مل و پشتی بەسەختی بریندار کراوە و لەکۆتاییدا خەڵکی ناوچەکە ئەم کۆڵبەرەیان گواستەوەتەوە بۆ نەخۆشانە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 13ی خاکەلێوە لە بەردەوامی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم جێگیری هەنگی مەرزی، لەبەرزاییەکانی مەرزی تەتە تەقەیان لەژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لەئاکامدا چوار کۆڵبەر بەناوی، ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکایی، فەرەیدوون (ناسناو نادیار) و فواد (ناسناو نادیار )بەسەختی بریندار کراون.

5 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بریندار کردنی پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری سەروئاوا

بریندار کردنی پێنج کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری سەروئاوا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران