هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هێرش بۆ كۆنسوڵی ڕژیمی ئێران لە سوریەو ئاكامەكانی

هێرش بۆ كۆنسوڵی ڕژیمی ئێران لە سوریەو ئاكامەكانی
دەنگی خەباتی کوردستان


چنوور سەقزی
 هێرشی لە ناكاو بۆ سەر كۆنسوڵی ڕژیمی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریە و كوژرانی شانزدە كەس لە فەرماندەو پاسدارەكانی ڕژیمی ئێران، نە تەنیا زەربەتێكی قورسی سەربازی بوو لە ڕژیم درا،بەڵكو زەربەتێكی سیاسی كاریگەریش بوو كە لە دەسەڵاتی ئێران دراوە. لە هەمانكاتدا دەرخەری پەرەسەندنی ئاوری شەڕ لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاری كراوی، گۆڕانی جەنگی نیابەتی ڕژیم لە گەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا، بە جەنگی ڕاستەوخو لەگەڵ ئیسرائیل و هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. چونكە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران بڵاویان دەكردەوە هیچ جۆرە دەخالەت و بەشداریەكی ڕاستەوخۆیان لە هێرش بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكاو بۆ سەر ئیسڕائیل نیەو ئەو هێرشانە تەنیا لە لایەن بەرەی مقاومەت و هێزەكانی فەلەستینی و نەیارانی ئەمریكاو ئیسڕائیلەوە دەكرێت.
كوژرانی شازدە ئەندامی سپای پاسداران لە كۆنسوڵی ڕژیم لە سوریە ئەویش لە گەرمەی جەنگی ئیسرائیل لە غەززە، هەروەها هێرشی حیزبوڵای لوبنان بۆ سەر ئیسرائیل و هێرشی حوسیەكانی یەمەن بۆ سەركەشتی بازرگانی و هێزەكانی هاوپەیمانان لە دەریای سوور، لە لایەك بەشداری ڕاستەوخۆی ڕژیم لەو جەنگەی كە لە ناوچەكەدا لە ئارادایە دەردەخا، لە لایەكی دیكە دەیسەلمێنی ناوەندە بە ناو دیپلۆماسیەكانی رژیم لە ووڵاتان بۆتە پێگەی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی كردەوەی ترۆریستی و هەروەها فەرماندەیی كردنی جەنگ.
ڕژیمی ئێران بە دروست كردنی جەنگ و بەشداری كردنی ڕاستەوخۆ ناوڕاستەوخۆی سپای پاسداران لە جەنگدا، لە لایەك مەبەستیەتی بە دروست كردنی ئاڵۆزی لە ناوچەدا، سەرنجی ووڵاتانی خاوەن هێز لە سەر هەلومەرجی ناوخۆیی لە ئێرانداو هەوڵەكانی بۆ پەرەپێدانی گەڵاڵەی ناوكەیی و دروست كردنی بۆمبی ئەتۆم و هەروەها دوور خستنەوەی مەترسیەكان لە سەر خۆی كەم بكاتەوە. یەكێكی دیكە لە مەبەستەكانی دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە سازادنی جەنگ بە دەستەو تاقمە ترۆریستیەكانی لە دەرەوەی سنوورەكانی ئێران، هەوڵ دەدا ئەو جەنگ و پاڵەپەستۆ سیاسیەی كە لە لایەن كۆمەڵگەی جیهانی و بە تایبەت وولاتانی ڕۆژئاوایی دەكرێتە سەریی، لە سنوورەكانی ئێران دوور ڕابگرێ‌. لە لایەكی دیكەوە ئەو جەنگەی بۆ حوسیەكان و حەماس و حیزبوڵای لوبنان دروست كردوەو بە نوێنەرایەتی ڕژیمی ئێران دەكرێ‌،هەوڵ دەدا پوتانسیەل و توانای سەربازی ئیسرائیل و ئەمریكا بەو جەنگانەی كە بە دەستوری خۆی دەكرێن و یا ڕژیم لە سازدان و دروست كردنیان دەوری سەرەكی هەیە كەم بكاتەوە.
كوژرانی شانزدە پاسدار لە كۆنسوڵی ڕژیم لە سوریە، بۆتە هۆی سەرهەڵدانی قۆناغێكی تازەی ئاڵۆزیەكان، خامنەیی ڕێبەری ڕژیم و ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ڕژیم باس لە تۆڵە كردنەوە دەكەن و هەڕەشەیان لە ئیسرائیل و ئەمریكا كردو دەبێ‌ چاوەڕوان بین و بزانین كاردانەوەكانی ڕژیم چیی دەبێ بێگومان هەر جۆرە كاردانەوەیەكی ڕژیم دەبێتە هۆی زیتتر بوونی قەیرانەكان و بەربڵاو بوونی شەڕ. ئاشكرایە هۆی سەرەكی سەرهەڵدانی قەیرانەكان و ئاڵۆزیەكان و جەنگ لە ناوچەكەدا دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران و دەست تێوەردانە لە كاروباری وولاتانی ناوچەكەو هەوڵ بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی.
خامنەیی و دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكەی هەر وەك چۆن بوونە هۆی وێران بوونی ئێران و دەیان كارەساتی جەرگ بڕ بەسەر خەڵكی ئێراندا، هەر بەو شێوەیە بوونەتە هۆی كارەسات و دانەمەزراوی و جەنگ و ماڵوێرانی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت جەنگ و ماڵوێرانی بۆ خەڵكی فەلەستین.

7 مانگ و 17 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرش بۆ كۆنسوڵی ڕژیمی ئێران لە سوریەو ئاكامەكانی

هێرش بۆ كۆنسوڵی ڕژیمی ئێران لە سوریەو ئاكامەكانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران