بەگوێرەی ڕاپۆرتی حال وەش، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، دەردەکەوێت کە لە دوو بارەگای سەربازیدا، لەوانە بنکەی پۆلیسی ۱۲ی ڕژیم لە ناوەندی شاری چابەهار، ململانێی توند رووی داوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، "کەسانی چەکدار کە دەوترێ ئەندامی جەیش ئەلعەدلن، هێرشیان کردووەتە سەر دوو بارەگای سەربازی لە ناوەندی شاری چابەهار.
جەیش ئەلعەدل دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زنجیرەیی لە شارەکانی چابەهار و ڕاسک و سەرباز ڕاگەیاند و داوای لە هاووڵاتییان کرد کە لە ماڵەکانیان دەرنەچن.
جەیش ئەلعەدل بانگەشەی ئەوە دەکات کە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی بۆ سەر هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوودا کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ۱۶ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳ بەردەوام بوو، لە شارەكانی چابەهار و ڕاسك لە سیستان و بەلووچستان، لانیکەم ٢٠٠ کەسە و ئامارەکانی میدیاکانی حکومەت گاڵتەجاڕانەن.