ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی شەهید محەممەدمەهدی (کۆمار) کەرەمی، شەهیدی شۆڕشی ژینا، ماوەی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژە گیراوەو هێشتا چادەنوسی ناڕوونە. ئەم باوکە دادخوازە لە دوو لەق لە بێدادگای بەناو شۆڕش و تاوانەکانی ڕژیمی ئێراندا چوار تۆمەت دراوەتە پاڵی و ئەگەری سەپاندنی سزای قورس بەسەریدا هەیە.
ماشەڵلا کەرەمی لەلایەن بێدادگای ڕژیم لە پارێزگای ئەلبورز، دوو تۆمەتی ساختەی "چالاکی و تەبلیغات دژ بە ڕژیمی ئێران و "پێکهێنانی باند و گرووپ" بەسەردا سەپاوە و هەروەها لە بێدادگای تاوانەکانی ٢ی پارێزگای ئەلبورز، دوو تۆمەتی "بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی" و "بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە"ی بەسەردا سەپاوە.