یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات بۆ  کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد عەلی زەندی

پەیامی سازمانی خەبات بۆ  کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد عەلی زەندی
دەنگی خەباتی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ۱۷ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، هونەرمەندی خەباتکارو بەناوبانگی کورد، کاک  عەلی زەندی، بە هۆی  نەخۆشی، لە وڵاتی کەنەدا، کۆچی دوایی کرد.
عەلی زەندی هونەرمەندێکی خەڵکی و دڵسۆز بوو، وێڕای بەشداری لە چالاکیە هونەریەکان، لە ڕیزی خەبات و شۆڕش دژ بە ڕژیمی دەسەڵاتداری ئاخوندی، لە بواری سیاسی و هوشیاری نەتەوەیی و خەمخۆری بۆ کوردستان ، خزمەتی زۆری بە نەتەوەو نیشتمان کرد. 
کاک عەلی زەندی کەسایەتیەکی بەرز و خەڵک پەسەندی بوو و ماوەیەک لە تەمەنی لە بەندیخانەکانی ڕژیم لە ژێر ئازارو شکەنجەدا بوو. ئەو هونەرمەندە نیشتمان پەروەرە هەرگیز خۆی ڕادەستی ویستەکانی ڕژیمی ئێران نەکرد. کاک عەلی لە ماوەی بەندکرانی لە بەندیخانەی شاری سنە، لەگەڵ شەهید عەتا قادری فەرماندەی لێهاتووی سازمانی خەبات، یەکتریان ناسیبوو و هەمیشە وەسفی شەهامەت، دلێری و خۆڕاگری شەهید عەتای دەکرد.
بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی، ئەندامانی سەرکردایەتی و هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی زەندی سەرەخۆشی و هاوخەمی بە خانەوادەی بەڕێزیان و خەڵکی قارەمانی شاری سنە، ڕادەگەێنن.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
۱۷ ی خاکەلێوەی ۱٤۰۳ کۆچی خۆری

7 مانگ و 18 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بۆ  کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد عەلی زەندی

پەیامی سازمانی خەبات بۆ  کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد عەلی زەندی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران