بینەرانی یاری نێوان ئیستقلال تاران و مێس ڕەفسەنجان لە وەرزشگا دا، یەک خولەک بێدەنگییان ڕانەگرت کە لە یەکەم ساتەکانی ئەم یارییەدا بۆ كوژرانی ترۆریستە بەكرێگیراوەکانی ڕژیم لە سووریە و سیستان و بەلوچستان ڕاگەیێندرابوو.
ئەم بینەرانە جگە لەوەی لە چەند چرکەی یەکەمدا بە جۆش و خرۆشەوە و دەنگێکی بەرزتر بێدەنگییان شکاند، دڵخۆشییەکی تەواویان بە کوشتنی ترۆریستانی سپای پاسداران دەربڕی