ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، ڕەسووڵ گەلەبان، لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی میدیایی لە ورمێ لەلایەن پۆلیسی فەزای مەجازی ڕژیم گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان ڕەسووڵ گەلەبان، دوای سکاڵای دەزگای ساختەچی قەزایی ڕژیم و داواکاری گشتی حکومەتی لە ورمێ گیراوە.
ڕەسووڵ گەلەبان، چالاکی میدیایی، خاوەن ئیمتیاز و هەروەها بەڕێوبەری پێگەی هەواڵی ورمێ٢٤ و وەکوو پێشکەشکاری هەواڵەکانیش چالاکی دەکات.
ناوبراو لە دوایین پۆستی ئینستاگرامییەکەیدا لە نامەیەک بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێوەچوونی ئەو ڕەسمە مێژوویییەی بە هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ تەواوی خەڵک زانیوە