سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 14ی سەرماوەزی 1395 هەیئەتێکی لیژنەی ناوچەی رزگاری (لقی 16) سەردانی بارەگای ناوەندی سازانی خەبات ی کوردستانیان کرد. هەیئەتەکە بە سەرپەرشتی بەرێز سەیید عیزەدین بەرپرسی لیژنەی ناوچە و ستافی ناوچەی رزگاری لە لایەن بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد و خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بە گەرمی پێشوازی کران.
سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 14ی سەرماوەزی 1395 هەیئەتێکی
لیژنەی ناوچەی رزگاری (لقی 16) سەردانی بارەگای ناوەندی سازانی خەبات ی کوردستانیان کرد. هەیئەتەکە بە سەرپەرشتی بەرێز سەیید عیزەدین بەرپرسی لیژنەی ناوچە و ستافی ناوچەی رزگاری لە لایەن بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد و خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بە گەرمی پێشوازی کران.
لەودیدارە دۆستانەیە دا وێرای نوێکردنەوەی پێوەندییەکان چەندین تەوەری جێگەی بایەخی هەر دوولایەن ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. لەناوباسەکان دۆخی هەر چوار بەشی کوردستان و ناوچە و هاتنی داعش و دۆخی رژیمی ئێران قسەی لەسەر کرا و دوو لایەن لەسەر دەوری تیکدەرانەی دەسەڵاتی ئاخوندی و دژبەرایەتی ئەو رژیمە لەراست گەلی کورد بە گشتی هەڵوەستەیان کرد.
لەکۆتایی دیدارەکەدا بە پێداگرتنەوە لەسەر یەکریزیی و تەبایی گشتی لەسەر پیوەندیی و هاوکاریی و نێوان دوو لایەن پێداگرییان کردەوە و شاندی میوان بە رێزەوە بە رێکران.