تۆڕی مافەکانى مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، دانیشتنی دادگایی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی کە بڕیاربوو، لە لقی ١٥ی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە تاران بەڕێوەبچێت، بە هۆی ئامادەنەبوونی دادواری ڕژیم دواخرا.
بە پێی هەواڵەکەی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی وریشە مورادی لە بەندی ٢٠٩ ژنانی زیندانی ئەوین گواستراوەتەوە بۆ لقی ١٥ی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم بە ئامادەبوونی پارێزەران، سەڵاواتی ڕایگەیاندووە بەهۆی ئامادەنەبوونی عەموزادی، دادوەری دووهەم دانیشتنەکە بۆ کاتێکی تر دوادەخرێت.
وریشە مورادی سەرەتای مانگی ساڵی ڕابردوو لە کاتێک چووەتە ناو شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوەو بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە گوازرایەوە و پاش دوو حەوتوو لێپرسینەوە براوەتە بەندی ٢٠٩ـی زیندانی ئەڤین.