هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ریکخراوی ئافرتانی خەبات سمینارێکی بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەریوە برد

ریکخراوی ئافرتانی خەبات سمینارێکی بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەریوە برد

رۆژی یەکشەممە ریکەوتی 14ی سەرماوەزی 1395 رێکخراوی ئافرەتانی خەبات لە ژیر ناوی کردەوەکانمان بەرهەمی بیرکردنەوەمانە سیمیناریکی بە بۆنەی 25 نوامیر رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە بارەگەی ناوەندی سازمانی خەبات سازدا.




















رۆژی یەکشەممە ریکەوتی 14ی سەرماوەزی 1395 رێکخراوی ئافرەتانی خەبات لە ژیر ناوی کردەوەکانمان بەرهەمی بیرکردنەوەمانە سیمیناریکی بە بۆنەی 25 نوامیر رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە بارەگەی ناوەندی سازمانی خەبات سازدا.




 لەو سیمیناردا هەر دوو بەریزان خاتوو زینەب حوسینی بەرپرسی ریکخراوی ئافرەتانی خەبات و خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراو بابەتیان لەو پێوەندیەدا پیش کەش کرد. سەرەتای سیمینارەکە کوورتەێیک لەمیژووی ئەو یادە و هەوڵەکانی ئافرەتان بو دەستەبەر کردنی ئەو دەسکەوتە لە لایەن کاک ئالان سلیمانی بەریوەبەری سیمینارەکە پێش کەش کرا. پاشان خاتوو ئەوین فەرەجی بابەتەکەی بە سەردیری "ژن لە کۆمەڵگای ئێمە بۆ ڕزگار بوون لە نابەرابەریەکانی کۆمەڵ دەبێ چ بکات" دەست پیکرد. ناوبراو لە باسەکەی دا وێرای باسکردنی میژووی کۆن تا ئیستای خەبات ی ژنان تیشکی خستە سەر لایەنی پیشێلکاریی مافەکانی ژنان و بە تایبەتیش ئەو رەوتەی لە رۆژهەلاتی ناوین و وەلاتی ئیران شیکردەوە. ناوبراو ووتی بە هۆی بوونی نیزامێکی دواکەوتووی وەک نیزامی ئاخوندان پێشێلکاری مافەکانی ژنان بە سیستەم و قانوونی کراوە و دەسەلات خۆی سەرەرای فاکتەرەکانی تر پەرە بە بێ مافیەکانی چینی ژنان دەدات. پاشان خاتوو زینەب حوسینی بابەتەکەی بە ناونیشانی پەروەردەی دروست بیرکردنەوەی دەست پیکرد. خاتوو زینەب حوسینی بابەتەکەی بە پیناسە و جۆرەکانی توندوتیژی و ریژەی ئەو دیاردەیەی لە وەلاتان هینایە بەرباس. ناوبراو ووتیØ› ئەو دیاردەیە لە وەلاتانی جوراوجۆر ریژەییە ، بەلام سەرژمێرییەکان تا ئیستا پێمان دەڵین کە بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە تا هەنووکەش لە ئاستیکی گشتیدا لە ریزی ئەرکە گرینگەکانی بزاڤی حەقخوازانەی ژنانە و ئەگەر توندوتیژیە جەستەییەکان کەمتر بوونە بەلام توندوتیژییە دەروونیەکان لەپەرەسەندن دانە. بەڕێز حسینی لە قسەکانی دا زیاتر پیداگری لەسەر رەهەندی پەروەردەیی کردووە و لەگەل ئەوەی کە بوونی ئەو دیاردەی بۆ پەروەردەی سەقەتی کۆمەڵگا گەراندەوە هاوکات چارەسەری ریشەیی ئەو کێشە کومەلایەتی و چینایەتیەی بۆ پەروەردەی درووست لەسەر بناغەی عەدالەت و یەکسانی تاکەکان گەراندەوە و لەو پیوەندییەش خیزانی بە نوێنگەی سەرەکی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە زانی. لەدوای پیش کەش کردنی بابەتەکان بەشدارانی سیمینارەکە لە ریگەی پرسیار و تیبینیەکانیان سیمینارەکەیان دەولەمەندتر کرد












7 ساڵ و 11 مانگ و 15 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ریکخراوی ئافرتانی خەبات سمینارێکی بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەریوە برد

ریکخراوی ئافرتانی خەبات سمینارێکی بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەریوە برد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران