بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی خاکەلیوەی ۱۴۰۳،دایکانی شەهیدانی شۆڕشی ژینا سەردانی ماڵی خانەوادەی حەمید ئاخ یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سنەیان کرد و ڕێزیان لە یادی ناوبراو و ئەو کەسانە گرت کە لە ڕێگەی ئازادی دا شەهید کراون.
حەمید ئاخ و ئەندامانی خانەوادەکەی لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا چالاك بوون و بەهۆی چالاکیەکانیانەوە، لەژێر فشاری دەزگا سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم ناچاربوون ئێران بەجێبهێڵن و چەند مانگێک لەمەوبەر وەک پەنابەر بڕۆنە وڵاتی ئاڵمان.
ئەم چالاکە مەدەنییە، سەرەتای ساڵی ڕابردوو، بە هۆی بەشداریی چالاکانەی لە ڕێوڕەسمی یادی شەهیدانی شۆڕش لە شارەکانی دێگولان، سنە، سەقز و بۆكان و دوو ڕۆژ دوای گرتنی بەکۆمەڵی نزیکەی ٣٠ کەس لە خانەوادەی دادخوازان، بۆ پاراستنی ژیانیان لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی ڕۆیشتنە وڵاتی ئەڵمان و لەوێ بەداخەوە گیانی دا.