بەپێی هەندێک ڕاپۆرت و ڤیدیوی بڵاو کراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، یەکێک لە بەکرێگیراوانی سپای ترۆریستی پاسداران لە شاری نێمروز هێرشی کردە سەر ماڵێک و ژنێکی بەساڵاچوو بە ناوی هاجەر سەراوانی و پاش لێیدانی و سوکایەتی بەو ژنە، هەڕەشەی کوشتنی منداڵە بچووکەکەی کردوە.
حال وەش، ناوی ئەم بەکرێگیراوە چەکدارەی سپای ترۆریستی پاسدارانی محەممەد سادقی پوور، خەڵکی زابول و ناوی هەڕەشەلێکراوەكەی حەمید سەراوانی کە تەمەنی نزیکەی ٢٥ ساڵە پشتڕاست كراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بەکرێگیراوەکەی سوپای پاسداران لە گوندی دێهنۆ سەر بە شاری نێمروز بە چەکی ڕاوکردن هێرشی کردووەتە سەر ماڵی ئەم ژنە بەساڵاچووە و دوای لێدانی بە دەستێوەردانی هاووڵاتیان ماڵەکەی بەجێهێشتووە.
هەروەها دوای مانگێك تێپەڕین بەسەر ئەم ڕووداوەدا تا ئێستا دەزگای دادوەری و بەرپرسانی حكوومەت هیچ بدواداچونێکیان بۆ ئەم جینایەتە نەکردوەو تەنانەت هیچ وڵامێکیشیان پێیان نەداوەتەوه.