هێرشی موشه‌کی و درۆنی دوێشه‌وی ڕژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل بووە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای تمەن. دوابەدوای هێرشەکان بۆسەر ئیسرائیل، نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لاواز بووە و گەیشتووەتە ٧ ملیۆن تمەن بۆ ١٠٠ دۆلار. حاجی سابیر باوەجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر باسی لەوە کرد، شەوی ڕابردوو نرخی هەر دۆلارێک ٧ ملیۆن تمەنی ئێرانی بووە، لە کاتێکدا ڕۆژێک پێشتر ٦ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار تمەن بووە. بازرگانانی دراو لە تاران باسیان لە زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار کردووە و پێشبینی ده‌کرێ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەنی ئێرانی سات به‌سات ڕوو له هه‌ڵکشان بێ. بە شێوەیەکی نەریتی بازاڕی هه‌رات لە ئەفغانستان و بازاڕه‌کانی سلێمانی وهه‌ولێر لە هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر بازاڕی ناوخۆی ئێران هەیە و نرخی سەرەتایی ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ دۆلار و تمەنی ئێرانی ده‌ست نیشان ده‌که‌ن.