تێرێزا مای سەرۆک وەزیری بریتانیا لە کونفرانسی
سەرانی وەڵاتانی کەنداوی فارس لە مەنامەی پێتەختی بەحرین پشتیوانی خۆی لەو وەڵاتانە لەبەرانبەر دەستێوەردانەکانی رژێمی ئێران راگەیاند.
ناوبراو وێرای ئەوەی وەک یەکەم سەرۆک وەزیری بریتانیا کە بەشداری ئەو کونفرانسە دەکا وتی: ئێمە نیگەرانی تێکڕای وەڵاتانی کەنداوی فارس سەبارەت بە کردەوەی تێکدەرانەی رژێمی ئێران دەرک دەکەین و دژ بە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی ئەو رژێمە لە کاروباری وەڵاتانی عەرەبین.