پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران
سازمانی خەبات

 

ڕۆژی شەممە ۲۵ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، لە شارە جیاکانی کوردستان و ئێران، بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ژێر ناوی پۆلیسی ڕەوشت، هەوڵی سەرکوتی ئەو ژن و کچانەیان داوە کە حیجابی زۆریان ڕەچاو نەکردوه.
لە پارێزگای سنه بۆ هێنانەوەی دووبارەی پولیسی سەرکوتکەری گەشتی ئێرشاد بۆ نێو شەقامەکانی کوردستان، له چەند شەقامی ئەو شارە وەک پارکی ئێستقلال و هەروەها بەردەم بانتا ئابیدەر هێزە بەکرێگیراوەكان و خوێنمژانی ڕژیم جێگیر کرابوون. هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەک دا دەردەکەوێت کە بەکرێگیراوانی حکوومەت هەوڵی سەپاندنی حیجابی زۆری یان لە فەلەكەی یەکەمی تاران پارس دەدەن و ژنان بە لێدان و توندوتیژییەوە دەگرن. هەروەها هەندێک ڕاپۆرت باس لە تێكهەڵچوونی خەڵك لەگەڵ گەشتی سەركوتكەر لە ڕەشت كە بەهۆی حیجابی زۆریەوه ئازاری خەڵک ئەدەن. لە کرماشان، بەشێک لە ئەفسەرانی سەرکوتکەری پۆلیس ویستیان ژنێک لەگەڵ خۆیان ببەن، بەڵام خەڵکەکە کۆبوونەوە و نەیانهێشت لە بردنی ئەو خاتوونە سەرکەوتوو بن.

7 مانگ و 7 ڕۆژ و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران

توند کرانی دووبارەی ڕێسای حیجابی زۆری لە شارەکانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران