کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا باس لە هەڵوێستی
هاوبەشی زلهێزەکان سەبارەت بە ئاگربڕی بە پەلە لە حەلەبی سوریە و رەخساندنی رەوشێکی ئارام بۆ ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ شەڕلێدراوان ده کا.
لەو راگەیەندراوەدا کە ئەورۆ لە برلین بڵاوکرایەوە، هاتووە ئەمریکا، ئاڵمان، فەرانسە، ئیتالیا، کانادا و بریتانیا ئامادەن ئابڵوقە دژ بە هاوپەیمانەکانی بەشار ئەسەد بسەپێنن و روسیە و رژێمی ئێرانیان بە هۆی پشتیوانی لە ئەسەد مەحکوم کرد.
ئەو وەڵاتانە رایانگەیاندوە ئێمە ئامادەین گیروبەند و ئابڵوقەیەکی ئوتۆ دژ بە کەس و ناوەندگەلێک کە بۆ رژێمی سوریە چالاکی دەکەن لەبەرچاو بگرین.
لە بەشێک لەو راگەیەندراوەدا داوا لە رژێمی ئەسەد کراوە کە بە پێشنیاری چوار قۆناغی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاگربڕ و کۆتاهی هێنان بە کوشتار لە حەلەب رازی بێ.
لەو راگەیەندراوەدا ئیشارە کراوە بەو تاوانانەی لە سوریە ئەنجام دراوەو هاتووە " هیچکەس نابێ لە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی شەڕ بەریی بێ.