سەدیق ڕیحانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاكەلێوە، بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعات سەردانی شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراویان کرد، بانگهێشت کرا.
ناوبراو پێشتریش و لە ناوەڕاستی مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە دەستگیر كرابوو و دوای زیاتر لە سێ هەفتە بە بارمتەیەکی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بەشێوەیەکی کاتی ئازادکرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی سەبارەی بە تۆمەت و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاكە نییە.