شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل شەهید قادر ڕەحمانپوور... 

یادی سەروەری گەل شەهید قادر ڕەحمانپوور... 
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران 
یادی سەروەری گەل شەهید قادر ڕەحمانپوور... 


هیچ گیانێك لە لای خودا و خەڵكەوە بەرزتر لەو گیانانە نین كە لە پێناو وەبەرهێنانی داری دادگەری كۆمەڵایەتیدا، لە كۆختەی گلێنی لەش، دووركران و پاكتر لەو ئەندامانە نین و نابن كە لە پێناو نەهێشتنی توخمی ستەمدا پێكران، چونكە ئەوان بەڕاستی ئامادەی بە جێهێنانی ئەمری گەل و ژیانی دوور لە چەوساندنەوە بە قیمەتی فیداكردنی گیانی خۆیان بۆ خەڵك دەكڕن، ئەوانەی كە لە مەیدانی فیداكاریدا سەركەوتوون، ئەوانەی كە ناوی خۆیان وەك شورەی سەر بەرد، لە دڵی هەموو هەژار و چەوساوەكانەدا هەڵ كەندووە و یادیان لە لاپەڕەی تەمەنی بەشخوراواندا دەمێنێتەوە، ئەو شەهیدانەن كە بە خۆ فیداكردن لە پێناو گەلەكەیاندا دەچنە ڕیزی سەروەرانەوە، جا بۆ ئەوەی بۆ تێشوی ڕێبازی سەختی شۆڕش دەرسێكی دیكە لە مەكتەبی فیداكاران لە گۆڕستانی ساوان فێربین، ڕوو دەكەینە گوندی قارەمان و شەهید پەروەری ساوان، ناوی ساوان هەر كاتێك كە بەسەر زماندا دێت حاڵەتی تەعزیم و ڕێز بەسەر هەموو كوردێكی كوردپەروەر دادەنێ. ڕێز و كڕنۆش بۆ مەكۆی شەهیدەكان، بۆ گۆڕستان، بۆ دایكان و باوكانی بەجەرگ و نیشتمان پەروەر، بۆ ئەو دایكانەی كە پەڕەی جەرگی خۆیان بڕی و پێشكەش بە شۆڕشی كوردستانیان كرد. بۆ ئەو باوكانەی كە كوڕەكانیان كە هومێد و ئارەزوویان بوو، كردە دیاری بارەگای كوردستان، بۆ برا و خوشك و كەسوكاری شەهیدان. با ئەمجار لە سەر گڵكۆی شەهیدی نەمر لاوی جوانە مەرگ، كاك قادر ڕەحمانپوور پەیمان تازە بكەینەوە، كە هەر درێژە پێدەری ڕێگای پیرۆزی  سازمانی خەباتین و لەسەر بریاڕ،ئەو بریاڕە كە دەبێ كورد ئازاد بێ و كوردستان ڕزگار بێ سوور بین، شەهید كاك قادر ڕەحمانپوور لە ساڵی 1339 دا لە گوندی ساوان لە ناو خێزانێكی كوردی كورد خۆشەویست دا هاتە دونیاوە، بارودۆخی ژیانی هەژارانە، شەهید قادری قایم و بە بڕشت و خۆڕاگر بارهێنا بوو، بیری ئازاد بوون لەو بارودۆخەی، كە خەڵكی كوردستان تێیدا ژیاوە،  وەك كۆت و زەنجیر، هاڵاوەتە دەست و پێی دانەدانەی ئەندامانی كۆمەڵانی كوردەواری، هانیدا بێتە ناو ڕیزی پڕ لە شانازی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات و بە هەموو تواناوە خزمەتی گەلەكەی بكات. شەهید قادر لە بەهاری ساڵی 1360دا چەكی پێشمەرگایەتی سازمانی خەباتی لە شان كردو كەوتە مەیدانی شەڕ و بەربەرەكانێی ڕاستەوخۆ لەگەڵ  داگیركەرانی كوردستان، لە مەودای پێشمەرگایەتیدا شەهید قادر نمونەی ئازایەتی و پاكی و لەسەرخۆیی بوو، بەوەی كە دەیتوانی بۆ  نەتەوەكەی فیداكاری بكات، شانازی دەكرد. بڵێسەی تفەنگی شەهید قادر لە هەموو شەڕەكانی ناوچەو شوێنەكانی دیكەی كوردستان، چیا و دەرو دۆڵی ڕوون دەكردەوە، شەهید قادر یاریدەدەر و خۆشەویستی هەڤاڵانی بوو، لە سەر وەفاداری بە ڕێبازی خەبات و مافی نەتەوەكەی، هەر ئەوەش وای كرد كە لە ناو كۆمەڵانی خەڵكدا خۆشەویستیەكی تایبەت بۆ خۆی بەدەست بێنێ. شەهید قادر لە ڕۆژی 27/1/1361 دا لە شەڕی جادەی بانە سەردەشت لە  شاخی بەردە سوور،لە نزیك زێویە بە فیشەکی دوژمنانی گەلەكەمان پێكرا، وە پاش ساڵێك و چەند مانگ خزمەت بە گەل و ڕێبازە پڕ لە شانازییەكەی  شەهید كراو گیانی پاكی پێشكەش بە گەل و نیشتمانەكەی كرد و بۆ هەتا هەتایە مالئاوایی لە هاو ڕیزانی كرد و بەردەوامی ڕێگاكەی بۆ ئەوان بە جێ هێشت. 

 
یادی هەموو كات لە دڵمان دایە و قەت لە بیرمان ناچێتەوە

7 مانگ و 7 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید قادر ڕەحمانپوور... 

یادی سەروەری گەل شەهید قادر ڕەحمانپوور... 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران