رۆژی سێ شەممە 16ی سەرماوەز کۆمیتەی
کاروباری دەرەوەی سەنای ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی لە ژێرناوی "شکستدانی هەڕەشەکانی تۆری رژێمی ئێران، رێکاری بەرەورووبوونەوە لەگەڵ دەست و پێوەدەکانی رژێمی ئێران" بەرێوەبرد. لەو کۆبوونەوەدا باب کۆرکێر سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی سەنا گوتی: رژێمی ئێران بە پشتیوانی لە حیزبوڵا لە لوبنان و ناردنی چەک و هەموو جۆرە موشەکێک بۆ ئەو گروپە ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە مەترسیەوە. رژێمی ئێران هەروەها بە پشتیوانی لە حوسیەکانی یەمەن و پڕ چەک کردنیان، ئاسایشی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، یانی عەرەبستانی سعودی خستووەتە مەترسیەوە.
سەناتۆر بن کاردین ئەندامی پلەبەرزی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی سەنای ئەمریکایش گوتی: تۆری هەڕەشەی رژێمی ئێران کۆسبێکی هاوبەشەو هەر بۆیە رێکارێکی هاوبەشی دەوێ، کە پێویستی بە هاوئاهەنگی و هاوکاری نێونەتەوەییە. من پشتیوانیم لە بەرجام نەکرد، لەبەر ئەوەی تیایدا پشتیوانی رژێمی ئێران لە ترۆریزم، و پشتیوانی لە رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریە و هەروەها کارنامەی مافی مرۆڤی حکومەتی ئێران باسی لێوە نەکرابوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی دیکەی کۆمیتەکە بە ئیشارە بە دەستێوەردانی حکومەتی ئاخوندی و سپای پاسداران لە ناوچەکە، تەئکیدیان لەسەر بەرنگاربوونەوەیان کردەوە.