بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵی سەرچاوە هەواڵیەکان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بەفرەوان لە شاروێرانی مەهاباد گیراون کە ناوی ئەم سێ کەسە موحسن ئەحمەدی ئەقدەم کوڕی حەسەن، حەسەن یووسفی ئازەر کوڕی دەرویش فەتاح و ڕەسووڵ یووسفی ئازەر کوڕی ئیبراهیم ڕاگەیندراوە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپا بە زیاتر لە ١٠ ماشین هێرشیان کردووەتە سەر ئەم هاووڵاتییانە و گرتوویانن.
بەدواداچوونی خانەوادەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان هەتا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.
یەکێک لەم هاووڵاتییانە لە درەنگانی شەوی پێنجشەممەدا لە ڕێگەی پێوەندییەکی تلفۆنییەوە بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندوە کە ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کراوە و دوو کەسیشیان لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیراون.