پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپۆرتدەرانی بێ سنوور خوازیاری دادگایی پوورمحەمەدی، ئێژەیی و دەری نەجەفئابادیە

راپۆرتدەرانی بێ سنوور خوازیاری دادگایی پوورمحەمەدی، ئێژەیی و دەری نەجەفئابادیە

رێکخراوی راپۆرتدەرانی بێ سنوور، بەبۆنەی 18هەمین ساڵیادی قەتڵە زەنجیرەییەکان، لە راگەیەندراوێکدا خوازیاری بەدواداچوونی قەزایی بۆ بەرێوەبەران و فەرماندەرانی ئەو تاوانەن کە لە ئێستادا لە دەسەڵاتدارانی پلەبەرزی رژێمی ئێرانن.

رێکخراوی راپۆرتدەرانی بێ سنوور، بەبۆنەی 18هەمین ساڵیادی قەتڵە زەنجیرەییەکان، لە راگەیەندراوێکدا خوازیاری بەدواداچوونی قەزایی بۆ بەرێوەبەران و فەرماندەرانی ئەو تاوانەن کە لە ئێستادا لە دەسەڵاتدارانی پلەبەرزی رژێمی ئێرانن.

 

لەو راگەیەندراوەدا کە ئەورۆ پێنج شەممە 18ی سەرماوەز بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: لە 12ی سەرماوەزی 1395 جارێکی دیکە هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامیەکان بە توندوتیژی رێگەیان بە بەرێوەچوونی یادی قوربانیانی کوشتاری زەنجیرەیی رۆشنبیران و رۆژنامەنووسانی داشداری ئازادی بەیان لە پاییزی 1377، نەدا. هێزە ئەمنیەتیەکان بە توندوتیژی بەشداربووانیان لە قەبرستانی ئیمامزادە تاهیر دوور کردەوە و ژمارەیەکیشیان لەگەڵ لێدان و شکەنجە دەستبەسەر کرد.

 

لەو راگەیەندراوەدا بە ئیشارە بەوەی کە خانەوادەی قوربانیانی قەتڵە زەنجیرەییەکان، خوازیاری بە سزاگەیاندنی بەرێوەبەرانی سەرەکی ئەو تاوانەن و رایانگەیاندوە کە بۆ دادخوازی لە شۆرای مافی مرۆڤ و کۆمیساریای بەرزی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان شکاتیان کردووە، هاتووە: لەگەل ئەوەی کە جێ دەستی بەرپرسانی پلەبەرز لە کوشتارەدا ئاشکرا بووە، بەڵام هیچ ئیرادەیەک بۆ بەدواداچوونی قەزایی ئەوان بوونی نیە. سێ کەس لەو تاوانبارانە مستەفا پورمحەمەدی وەزیری دادگوستەری ئێستا، غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی وتەبێژی ئێستای دەزگای قەزایی و قوربانعەلی دەری نەجەفئابادی وەزیری ئیتلاعاتی ئەوکات و دواییش دادستانی گشتی وەڵات هیچ کات ترسیان لە راوەدوونانی قەزایی خۆیان نەبووە. ئەنجامدەرانی تاوانەکەش کە بە سزای سێ تا پانزە ساڵ مەحکوم کرابوون ئێستا هەموویان ئازادکراون.

 

لە درێژەی راگەیەندراوی راپۆرتدەرانی بێ سنووردا هاتووە: یەکێک لە هۆکانی جێبەجێ نەبونی سزاکان، خۆبواردنی پارێزەری سەربەخۆیە لە پشتیوانی لە قوربانیان و خانەوادەکانیان. زۆرێک لەو پارێزەرانە خۆیان تووشی لێپێچینەوەو راوەدوونان بوون.

 

راپۆرتدەرانی بێ سنوور تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پەروەندەی هیچ کام لە رۆژنامەنووسە کوژراوەکان لە ئێران بە شێوەیەکی جیددی بەدواداچوونی بۆ نەکراوەو ئەنجامدەران و فەرماندەرانی کوشتار بەریی بوون لە سزادان. راپۆرتدەرانی بێ سنوور بەتایبەت ئیشارەی بە کوشتنی زەهرا کازمی و سەتار بەهەشتی لە بەندیخانەی ئەوین کردوە. 

7 ساڵ و 11 مانگ و 12 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتدەرانی بێ سنوور خوازیاری دادگایی پوورمحەمەدی، ئێژەیی و دەری نەجەفئابادیە

راپۆرتدەرانی بێ سنوور خوازیاری دادگایی پوورمحەمەدی، ئێژەیی و دەری نەجەفئابادیە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران