لاوێکی ۳۲ ساڵی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارمان بەنەفشی، پاش ڕزگار کرانی سێ کەس کە لە چاوانەی ئاو دا گرفتار بوون، گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی هەینی ۳۱ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، کەسێکی خەڵکی لادێ خڵیچیانی سەر بە شاری سنە، پاش ئەوەی دەنگ و هاوکاری دراوسێەکانی و داواکاری یارمەتی دان دەبیسێ، بە مەبەستی یارمەتیدان دەڕواتە باخەکەوەو دەبینێت کە سێ کەس لە چاوانەی باخەکەدا گرفتار کراون، ناوبراو کە دەزانێت هاتنی فەریاگوزاری خەیرا لە کاتی پێویست دا ناگەنە شوێنەکە، خۆی هەوڵی ڕزگارکرانی ئەو سێ کەسە دەدات و پاش ڕزگار کرانیان بەداخەوە خۆی دەخنکێت.