ئەنجومەنی سەوزی چیا لە سەردانێک دا بۆ دارستانەکانی ئاوایی مەحمەیە (مەحمەیە بەرەو بناوەچڵە، مەحمەیە بەرەو کانی قوڵەجان) ڕایگەیاند کە تاقمێکی داگیرکەر و کاولکار، دارستانەکانیان پەرژین کردووە و خۆیان لێ حەشار داوە کە بە زووترین کات بکەونە گیانی و بنەبڕی بکەن و بیکەن بە باخ.
ئەنجومەنی بەپێی ئەو سەردانە کە کردوویانە سەوزی چیا دەڵێن جێگای داخە کە تاقمێکی خائین بەم وڵاتە لە نەبوونی دەسەڵاتێک بۆ چاودێری و لێپێچینەوە، بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، داهاتووی وڵاتەکەمام لە ناو دەبەن و هیچ بەزەییەکیان بۆ هیچ شتێک نییە.
هەر بۆیه لەئەگەری داگیرکردنی ئەو شوێنانه لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیارن و ئەبێ وڵامدەر بن.