رۆژی پێنج شەممە 18ی سەرماوەزی 1395
رێخکراوی یونیسێفی تایبەت بە منداڵانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێکێکی هەژێنەری لە دۆخی ئێستای منداڵانی سوریە بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوە لە شەشەمین زستانی شەڕ لە سوریە، سەدان هەزار منداڵی سوری لە دۆخێکی قەیراناویدا دەبەنەسەر. زۆربەی منداڵانی سوری پێویستیان بە هاوکاری مرۆڤدۆستانە هەیە. بەپێی راپۆرتی یونیسێف نزیک بە نیو ملوێن منداڵ لە شاری تەوقدراوی حەلەب هیچ یارمەتیەکیان پێ ناگات.
دانیلا شادات، نوێنەری یونیسێف لە ئاڵمان و هاوسەری سەرۆک کۆماری ئەو وەڵاتە دەڵێ: هیچ منداڵێک لە جیهاندا نابێ ئەوەی بە سەر منداڵانی سوریەدا دێ تەجروبە بکەنەوە.
زۆرێک لە منداڵان لەو ناوچانەی شەڕ تیایاندا گەرمە مەترسیان لە سەرە. یونیسێف تەنیا لە ماوەی ساڵی رابردوودا هێرش بۆ سەر 84 قوتابخانەی تۆمار کردوە، کە لەو هێرشانەدا 69 منداڵ گیانیان داوە.
تا ئێستا رێکخراوە نێونەتەوەییە جیاجیاکان چەندین هێرشی روسیە و رژێمی ئەسەدیان بۆ سەر نەخۆشخانەکان تۆمار کردوە.
کارناسانی یونیسێف دەڵێن زانیاری دروست و تەواو لە ژمارەی منداڵە کوژراوەکانی شەڕی سوریە لە بەردەستدا نیە.