بەپێی چەند ڤیدیۆیک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەو، ئەمڕۆ سێشەممە ۴ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، هاووڵاتییانی ورمێ پشتیوانی لەو ژنانە دەكەن كە بەكرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەژێر ناوی گشتی ئیرشاد بو بە بیانوی ڕەچاو نەکردی حیجابی زۆری و داسەپاوی ڕژیم، هەوڵی گرتن و ئازاردانی ئافرەتان ئەدەن و خەر بۆیە خەڵکی بوێری ورمێ ڕووبەڕوویان دەوەستنەوە.
لەگرتەڤیدیۆییەکی دیکەدا دەبیندرێت کە خەڵکی تاران لە بەردەم وێستگەیەکی قەتاری ناوشاری ئەو شارە لەدژی هەوڵی هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژیمی ئێران بۆ گرتنی ژنێک بە بیانوی ڕەچاونەکردنی حیجاب زۆری، هەڵوێست دەنوێنن.
لەو گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەبیندرێت کە خەڵک ڕوو لە هێزە سەرکوتکارەکان دروشمی "بێشەرەف بێشەرەف" دەڵێنەوەو فشارەکانی خەڵک دەبێتە هۆی ئەوەی هێزە سەرکوتکارەکان ناچار بن ئەو ژنە ئازاد بکەن.