ژنراڵ دەیوید پێترائوس دەڵێ لەبەرامبەر کردەوەی خراپکارانەی رژێمی ئێراندا دەوەستینەوە. ژنراڵ دەیوید پێترائوس کە یەکێکە لە پاڵێوراوانی سەرەکی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی دۆناڵد ترامپ باس لە دوو بەرنامەی سەرەکی لەبەرامبەر هەرەشەکانی رژێمی ئێران دەکا.
ناوبراو وتوویەتی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە لەگەڵ دۆنالد ترامپدا وتووێژی کردوە.
ناوبراو دەڵێ لە وتووێژەکان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە رژێمی ئێران دوو بەرنامەی سەرەکی دارێژراوە.
یەکەم ئامانج ئەوەیە کە بەربە هەموو هەوڵێکی رژێم بۆ وەدەستهێنانی چەکی ناوکەیی بگیردرێ. بۆ ئەو مەبەستە دەوڵەتی ترامپ و کونگرەی ئەمریکا دەتوانن لە بڕیارێکدا بەرنامەیەکی نەتەوەیی دارێژن کە بەو پێیە رژێمی ئێران هیچ کات رێگەیان پێنادرێ چەکی ناوکەیی وەدەست بێنن.
بەپێی وتەی ناوبراو دووهەم بەرنامە بەرەنگاربوونەوەی کردەوەی تێکدەرانەی رژێمی ئێرانە لە سوریە و عێراق و یەمەن.
ژنراڵ پێترائوس کە وەک فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا خزمەتی کردوە و دواییش بووەتە سەرۆکی رێکخراوی ناوەندی زانیاری ئەمریکا، بەردەوام تەئکیدی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی رژێملی ئێران و تاقم و دەستوپێوەندەکانی کردۆتەوە.
ناوبراو هەروەها لەو بروایەدایە کە ئوپزسیۆنی سوریە دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد و لایەنگرانی پر چەک بکرێ.
|