پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی خەرمانانی 1394
سازمانی خەبات

 

کۆنسێرتی دوو هونەرمەندی کرماشانی هەڵوەشێندرایەوە

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رژێمی ئاخوندی رێگرییان لە بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی هونەرمەندان عەلی ئەکبەرمورادی و شارام نازری کرد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە حاڵێکدا کە بڕیار بوو مامۆستا عەلی ئەکبەرمورادی و شارام نازری بە شێوەی جیاجیا لە تاران و تەورێز کۆنسێرت بەڕێوە ببەن، ناوەندە ئەمنیەتییەکان رێگەیان بە بەڕێوەچوونی ئەو کۆنسێرتانە نەداوە. سەرەڕای مۆڵەتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئوستانی تاران، ئیدارەی ئەماکنی هێزی ئینتزامیی خۆی لە دانی مۆڵەت بە کۆنسێرتی عەلی ئەکبەر مورادی ژەنیاری سازی تەنبوور بواردووە. هەڵوەشاندندوەی کۆنسێرتی ژەنیاری ناسراوە عەلی ئەکبەر مورادی لە حاڵێکدایە کە هەوڵەکانی" خانەی مووسیقی" بێ ئاکام ماوەتەوە و لەو بارەیەوە ئاغای مورادی وتوویەتی: " من تەنیا دەتوانم بە داخ بم کە ئێمە پاش ٢٠  ساڵ چ رێگەیەکمان گرتووەتە بەر". گۆڤاری" sing line " مورادی بە یەکێک لە ٥٠  ژەنیاری ناوداری دونیا ناو بردووە. لەلایەکی دیکەوە راگەیەندراوە کۆنسێرتی شارام نازەری هونەرمەندی ناوداری کورد و ئێرانی کە بڕیار بوو رێکەوتی ٢٧ی خەرمانان لە تەورێز بەڕێوە بچێت هەڵوەشێندراوەتەوە. هەتا ئێستا هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی نازری و مورادی لەلایەن ناوەندە فەرمییەکانی ئێرانەوە روون نەکراوەتەوە.


رێژەی تەڵاق لە کرماشان لەبەرز بوونەوەدایە

 ئاماری ته‌‌‌ڵاق لە  پارێزگای کرماشان به‌‌‌رز بۆته‌‌‌وه‌‌‌  پرۆسه‌‌‌ی هاوسه‌‌‌رگیری له‌‌‌ نێو گه‌‌‌نجان ڕۆژ له‌‌‌ دوای ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرۆکی لقی 37ی دیوانی دادی ئیداری رژێمی ئاخوندی وتی، بەرزبوونەوەی رێژەی تەلاق و کەم بوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری له‌‌‌ به‌‌‌ر‌ هۆکاری ئابووری نه‌‌‌خۆش و نه‌‌‌بوونی هه‌‌‌لی کار و دارایی گه‌‌‌نجانی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌یه‌‌‌.  به‌‌‌پێی  ئەم راپۆرتە، حه‌‌‌مید چاوشی له‌‌‌ وتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هەواڵدەری حکومەتی ئیرنا ئاماژه‌‌‌ کرد به‌‌‌‌ ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ کێشه‌‌‌ ئابوورییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ و وتی: گرینگترین داخوازی گه‌‌‌نجان ڕه‌‌‌خساندنی هه‌‌‌لی کاره‌‌‌، ئه‌‌‌م کاره‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی کێشه‌‌‌کان و گرفته‌‌‌ ئابوورییه‌‌‌کان، له‌‌‌ یه‌‌‌کمایه‌‌‌تی به‌‌‌رنامه‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رانی باڵا و جێبه‌‌‌جێکاران له‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی یازده‌‌‌هه‌‌‌م بێت. چاوشی وتیشی: چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رپرسان به‌‌‌رده‌‌‌وام هه‌‌‌واڵ له‌‌‌ کێشه‌‌‌ ئابوورییه‌‌‌کان ده‌‌‌ده‌‌‌ن، به‌‌‌ڵام تا ئێستا به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی کرده‌‌‌‌یی ئه‌‌‌م کێشه‌‌‌یه‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر نه‌‌‌کراوه‌‌‌ که نه‌‌‌بوونی هه‌‌‌لی کاری گونجاو و ئابووری لاواز بۆته‌‌‌ کێشه‌‌‌ی گه‌‌‌وره‌‌‌ی پارێزگای کرماشان.

 
نزیک به‌‌‌ 250 هه‌‌‌زار قوتابی کوردستانی له‌‌‌ ساڵی خوێندنی نوێ ئامادە دەبن

جێگری ئیداره‌‌‌ی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌‌‌یاند: له‌‌‌ ساڵی خوێندنی نوێ (ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ری 1394) نێزیک به‌‌‌ 250 هه‌‌‌زار قوتابی له‌‌‌ پارێزگای کوردستان به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی ڕۆژانه‌‌‌ ده‌‌‌چنه‌‌‌ ناو وانگه‌‌‌کان. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مه‌‌‌هدی نامدار هاوپێوه‌‌‌ند به‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ وتی: له‌‌‌ ساڵی خوێندنی نوێ زیاتر له‌‌‌ 248 هه‌‌‌زار قوتابی له‌‌‌ سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری پارێزگای کوردستان به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی ڕۆژانه‌‌‌ ده‌‌‌خوێنن. نامدار زیادی کرد: پێشبینی ده‌‌‌کرێت ساڵی داهاتوو 267 هه‌‌‌زار که‌‌‌س له قوتابیانی‌ پارێزگای کوردستان ئاماده‌‌‌ خوێندن بن. ناوبراو ڕوونیشی کرده‌‌‌وه‌‌‌: ژماره‌‌‌ی قوتابخانه‌‌‌کانی پارێزگا سێ هه‌‌‌زار و 700 بینایه‌‌‌ و تا ئێستا 13 هه‌‌‌زار و 774 وانگه‌‌‌ی خوێندن له‌‌‌ ئاستی پارێزگا ئاماده‌‌‌ کراوه‌‌‌‌. جێگری ئیداره‌‌‌ی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی پارێزگای کوردستان وتیشی: هه‌‌‌زار و 338 که‌‌‌س له‌‌‌ ئیداره‌‌‌ی په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی پارێزگا چالاکی ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ له‌‌‌م ڕێژه‌‌‌یه‌‌‌ 350 که‌‌‌س ژن و 988 که‌‌‌س پیاون.

 
ناڕه‌‌‌زایی چالاکانی مافی مرۆڤ به‌‌‌ دۆخی میلیتاریزه‌‌‌ی شاری جزیری 

لێکۆڵه‌‌‌رێکی مافی مرۆڤ له‌‌‌ تورکیا میلیتاریزه‌‌‌ کردنی شاری کوردنشینی جزیره‌‌‌ی به‌‌‌هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگاوه‌‌‌ فه‌‌‌رمانی بۆ ده‌‌‌رنه‌‌‌کراوه‌‌‌ به‌‌‌ نایاسایی وه‌‌‌سف کرد.به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی تورکیا له‌‌‌ دوای هه‌‌‌ڵوه‌‌‌شاندنه‌‌‌وه‌‌‌ی دۆخی میلیتاریزه‌‌‌ و قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ی هاتوچۆ له‌‌‌ شاری جزیری پاش تێپه‌‌‌ڕ بوونی 8 ڕۆژ، دووباره‌‌‌ ده‌‌‌ستی داوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ جێگیرکردنی حکوومه‌‌‌تی میلیتاریزه‌‌‌ له‌‌‌و شاره‌‌‌. هه‌‌‌ر به‌‌‌مبۆنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی هه‌‌‌شت ڕۆژ 21 که‌‌‌س له‌‌‌میانه‌‌‌ی پێکدادانه‌‌‌کانی شاردا گیانی خۆیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. پۆلیس ڕایگه‌‌‌یاند جێگیر کردنی دۆخی میلیتاریزه‌‌‌ و قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ی هاتوچوو بۆ وه‌‌‌ده‌‌‌رنانی ئه‌‌‌ندامانی په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌و شاره‌‌‌ بووه‌‌‌، به‌‌‌ڵام چالاکانی مافی مرۆڤ به‌‌‌ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی قوربانییه‌‌‌کان که‌‌‌سانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی بوونه‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌و کاره‌‌‌ی ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت تورکیا ناڕه‌‌‌زاییان ده‌‌‌ربڕیوه‌‌‌. دووباره‌‌‌ جێگیر کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی دۆخی میلیتاریزه‌‌‌ له‌‌‌شاری جزیره‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایی چالاکانی مافی مرۆڤی لێکه‌‌‌وتوو‌ته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ڵام سێنکلێر وێب، توێژه‌‌‌ری باڵای کاروباری مافی مرۆڤ له‌‌‌ تورکیا به‌‌‌ والێستریت ژۆرنالی وت: باری یاسایی قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ی هاتوچۆ و دۆخی میلیتاریزه‌‌‌ له‌‌‌ شاری جزیره‌‌‌ ناڕوونه‌‌‌، چونکه‌‌‌ فه‌‌‌رمانی ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگاوه‌‌‌ ده‌‌‌رنه‌‌‌کراوه‌‌‌. ناوبراو زیادی کرد: پچڕاندنی پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی شارێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ جیهانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌دا هه‌‌‌نگاوێکی جێی سه‌‌‌رنج و تێڕامانه‌‌‌.


گواستنەوەی زیندانیێکی مەحکوم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی

زیندانیێکی مەحکوم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، بە مەبەستی بەرێوە ژوونی حوکمەکەی بۆ ژوری تاکەکەسی ئەو زیندانە گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، روئوف حسینی کە بە تاوانی کۆشتن بە ئێعدام مەحکوم کرابوو، ئەمرۆ سێشەممە 24ی خەرمانانی 1304، بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمەکەی بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی سنە گوازرایەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رەئوف حسینی ماوەی 12 ساڵە لە زینداندایە و چاوەروانی بەرێوە چوونی حوکمەکەی یان بەخشینە لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە.

 
دانپێدانانی دادستانی پارێزگای ئەلبۆرز بە شکەنجەی کەمئەندامان

رۆژی سێشەممە 24ی خەرمانانی 1394، هەشت رۆژ دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی شکەنجەی کەمئەندامان و بەستنەوەیان بە قفڵ و زەنجیر لە شوێنێکی راگرتنی کەمئەندامان لە کەرەج، دادستانی پارێزگای ئەلبۆرز بە هۆی فشاری گشتییەوە ناچار کرا دان بنێ بە شکەنجەی ئەو کەمئەندامانەدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شاەکەرەمی دادستانی ئەلبۆرز، رایگەیاندووە کە 20 کەمئەندانی ئەو شوێنە شکەنجە کراون و بە قفڵ و زنجیر بەستراونەتەوە بەڵام بەکارهێنانی سەگ بۆ شکەنجەیان پشتراست نەکراوەتەوە.. جێگەی باسە کە هەواڵدەرییە حکومەتیەکان رۆژی 16ی خەرمانان بڵاویان کردەوە کە شوێنێکی راگرتنی نەخۆشانی کەمئەندان لە کەرەج بە هۆی شکەندەی نەخۆشەکانیەوە و هەروەها بەستنەوەیان بە قفڵ و زنجیر و سەگ تێبەردانیان داخراوە.

 
یەکیەتی ئەعراب دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی مەحکوم کرد

یەکیەتی وڵاتانی عەرەب لە بەیاننامەێکدا دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکەدا مەحکوم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی وڵاتانی عەرەبی لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکانی خۆیان لە قاهیرە، دەیستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندییان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی مەحکوم کرد. بە پیچی ئەم راپۆرتە، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی هەروەها داوایان لە شۆرای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە پاڵپشتی خۆی لە شارۆمەندانی فلستینی و ئەماکنە پیرۆزەکان لە بەرانبەر تەجاوزەکانی ئیسرائیلدا زیاتر بکات.



تورکیا: به‌‌‌له‌‌‌مێک به‌‌‌ 218 په‌‌‌نابه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ نوقم ده‌‌‌بێت‌‌

که‌‌‌شتییه‌‌‌ک له‌‌‌ که‌‌‌ناراوه‌‌‌کانی‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ تورکیا نوقمی ده‌‌‌ریا بوو که‌‌‌ لانی‌ که‌‌‌م 218 په‌‌‌نابه‌‌‌ری‌ نایاسایی‌ هه‌‌‌ڵگرتبوو. بە پیچی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پۆلیسی‌ که‌‌‌ناره‌‌‌وانی‌ تورکیا رایگه‌‌‌یاند: "رووداوه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌یانی‌ ئه‌‌‌مڕۆ روویداوه‌‌‌ کاتێک په‌‌‌نابه‌‌‌ران به‌‌‌نیازبوون له‌‌‌ڕێی‌ ئه‌‌‌و به‌‌‌له‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و دورگه‌‌‌ی‌ (کۆس)ی‌ یۆنانی‌ بڕۆن". به‌‌‌وته‌‌‌ی‌ به‌‌‌رپرسانی‌ پۆلیس تائێستا به‌‌‌هۆی‌ نوقمبوونی‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌شتییه‌‌‌وه‌‌‌ 13 که‌‌‌س بوونه‌‌‌ته‌‌‌ قوربانی‌ که‌‌‌ چواریان منداڵن، دووسه‌‌‌د و پێنج په‌‌‌نابه‌‌‌ری‌ تریش له‌‌‌لایه‌‌‌ن پۆلیسه‌‌‌وه‌‌‌ رزگار کراون.به‌‌‌پێی‌ زانیارییه‌‌‌کانیش تائێستا ناسنامه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ناو که‌‌‌شتیه‌‌‌که‌‌‌دا بوون نه‌‌‌زانراوه‌‌‌ و هه‌‌‌وڵه‌‌‌کان بۆ گه‌‌‌ڕان به‌‌‌دوای‌ په‌‌‌نابه‌‌‌ری‌ تردا به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ناو که‌‌‌شتییه‌‌‌که‌‌‌دا بووبن و دوای‌ نوقمبوونی‌ که‌‌‌وتبێتنه‌‌‌ ناو ئاوه‌‌‌وه‌‌‌.


9 ساڵ و 2 مانگ و 6 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی خەرمانانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی خەرمانانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران