بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو، شەهلا محەممەدیانی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد کە بۆ ماوەی ١٠ مانگە بۆتێپەر کردنی حوکمی ٤ ساڵ زیندان بۆ شاری تەورێز دوور خراوەتەوە، لە بارودۆخێکی خراپ دا بەسەر دەبات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو، شەهلا محەممەدیانی
تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد کە بۆ ماوەی ١٠ مانگە بۆتێپەر کردنی حوکمی ٤ ساڵ زیندان بۆ شاری تەورێز دوور خراوەتەوە، لە بارودۆخێکی خراپ دا بەسەر دەبات.
ئەم بەندکراوە کوردە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ڕێژیم و پڕپاگەندە دژی نیزام، لەلایەن دادگایی رژێم لە مەهاباد، حوکمی ٤ ساڵ زیندان و دورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری تەورێزی بەسەردا سەپێندرا.
شەهلا محەممەدیان دوای دەستبەسەرکرانی ماوەی ٦٧ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا بووە.
هێمن موحەممەدیانی برای شەهلا ڕایگەیاندووە شەهلا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەل هیچ حیزبێکی کوردی نیە و ئیدارەی ئیتلاعات پەروەندەسازیان بۆ خوشکەکەی کردووە.
شایانی باسە کە شانی چەپی شەهلا بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتیەکان لەکار کەوتووە و هەروەها بنەماڵەی ناوبراو بەهۆی هەژاری و دووری ڕێگا،بەکەمی توانیویانە چاویان بە شەهلا بکەوێ.