هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لاوان و ئەرکە هەنووکەییەکان

لاوان و ئەرکە هەنووکەییەکان
سیامەند

پێشەکی بە پێویستی دەزانم سپاسی بێ‌ پایانم بنێرم بۆ تێکرای ئەو لاوە تێکۆشەرانەی لە خەباتی نەپساوە دژبە ستەم و بێدادی بەردەوامن و بە قارەمانی و نەبەزیان و بە هەر شێوەیەکی بۆیان کراوەو توانیویانە، نەیانهێشتوە ئاڵای تێکۆشان و بەرخودان بکەوێتە زەوی و بە نەبەزی و خۆڕاگریان کاخی ستەمگەرانیان وەلەرزە هێناوە.

پێشەکی بە پێویستی دەزانم سپاسی بێ‌ پایانم بنێرم بۆ تێکرای ئەو لاوە تێکۆشەرانەی لە خەباتی نەپساوە دژبە ستەم و بێدادی بەردەوامن و بە قارەمانی و نەبەزیان و بە هەر شێوەیەکی بۆیان کراوەو توانیویانە، نەیانهێشتوە ئاڵای تێکۆشان و بەرخودان بکەوێتە زەوی و بە نەبەزی و خۆڕاگریان کاخی ستەمگەرانیان وەلەرزە هێناوە.

 

ئەو لاوە قارەمانانەی لە ریزەکانی پێشمەرگە گیانبازەکانی کوردستاندان و یا لە ناوخۆی ئێراندا، لە رێگەی جودا جودا، بە بەشداری لە چالاکیە نەتەوەییەکان و ئەندامەتی لە رێکخراو ناوەندە (ئێن جی ئۆکان )دەوری کاریگەرو باش دەگێرن لە پاراستنی مۆرکی نەتەوەیی، زمان، فەرهەنگ و ژینگەی کوردستان و بە هەر شێوەیەک بۆیان کراوە خزمەتیان بە نیشتمان و دانیشتوانی کردوە.

 

لەو پێوەندیانەی کە لە گەڵ ژمارەیەک لەو لاوە خۆین گەرمودڵسۆزانە لە ناوخۆی کوردستان هەیەو، بەو ڕاپۆرتانەی لە بەشێک لە کارو چالاکیەکانیان و لە رادەی خزمەتی دڵسۆزانەیان بە نیشتمان و بە خەباتی مافخوازانەو ئازادیخوازانە لە بەرانبەر رژیمی سەرەرۆی ئاخوندی ئاگادارین  و بە دەستمان دەگات، بە باشی دەردەکەوێ‌ کە بە حەق خزمەتی گەورەیان کردوەو دەبێ‌ ئەو خزمەتانەیان لە لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی حەقخوازانە لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی بنوسرێنەوە.

 

لە رێگەی ئەم نوسراوە کورتەوە بۆچوونی خۆم لە سەر هەلومەرجی لاوان لە کوردستان و لە ئیران بە تێکرا دەخەمە بەرچاو. وەک ئاشکرایە لاوان توێژێکی گرینگ و دیاری کۆمەڵگەی مرۆفایەتی بە تێکران و لە کوردستان و لە ئێرانیشدا لاوان هەم لە مەعادلاتە سیاسیەکان و هەم لە مەیدانەکانی کاری کۆمەلایەتی و فەرهەنگی، جێگەی دیارو ئەرکی قورس و یەک لایی کەرەوەیان لە سەر شانەو توانیویانەو دەتوانن  ئاڵوگۆری سیاسی و بەرێوەبەریی لە سیستمی حوکمرانیدا پێک بێنن. هەر لە بەر جێگەو پێگەی لاوان لە کۆمەڵگاداو لەچوارچێوەی ئەو ئەرک و بەرپرسایەتیەی دەکەوێتە سەرشانیان وئەو مەترسیانەی بۆ سەر دەسەلاتە دیکتاتۆرەکان دروستی دەکەن، لاوان دەکەونە بەر قورسترین فشارو کەندو کۆسپی زۆریان بۆ دروست دەکرێ‌ و بە شێوەی جۆراوجۆر دەچەوسێندرێنەوە.

 

لە ئێرانی ژێردەسەلاتی ئاخوندەکان، لاوان زیندانی و شکەنجەو ئیعدام دەکرین و ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیم دەیانخەنە ژێر چاوەدێری و ژمارەیەک لە لاوە تێکۆشەرەکان تووش داوی ئیعتیاد و کێشەی کۆمەڵایەتی دەکەن و زۆرجار کێشە بۆ لاوانی بەهەڵوێست پێک دەهێندرێ‌ . ئەو کێشانە بە شێوەیەک بەرنامە بۆ داڕێژراوە تا لاوان لە ژێر ناوی کێشەی قانونی بکەونە بەر لێ پێچینەوەو ناو شەخسیەتیان لەکەدار بکرێ‌. بێگومان لاوانی کوردستانیش لە گەڵ ئەو کێشانەی لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد، کێشەی گەورەترو قورستریان بۆ دروست دەکرێ‌، ئەو کێشانەی دیکە کە لاوانی کوردستان لە گەڵی بەرەوروون، بریتیە لە فشارە بەردەوامەکانی ناوەندە ئەمنیەتیەکان، بێکاری، نەبوونی سیستمی شیاو بۆ خۆێندن و گرانی سەرسوڕهێنەر کە تەنگی بە تێکرای خەڵک و بە تایبەت لاوان هەڵچنیوە. هەروەها رژێم هەوڵی بەردەوامی ئەوە بووە تا لاوان و بە تایبەت خۆێندکارانی دانشگاو ناوەندەکانی دیکەی خۆێندن بۆ خزمەتی دەسەڵات وحوکمرانی بەکار بێنێ‌. رژیمی ئێران کە هەر لە سەرەتاوە دژی خۆێندن و زانست بوو خومەینی بۆ ماوەیەک دانشگاکانی داخست بەو ئامانجەی لاوان و خوێندکاران بۆ حەزوەکانی خۆێندنی ئاخوندان پەل کێش بکات. کە بە مقاومەتی خۆێندکاران و خەڵک ئەو ئامانجەی ڕژیم نەهاتە دیی.

 

بەڵی لاوان ئەو چینە گرینگ و کاریگەرەی کۆمەڵگا خراونە نێو بەندی جۆراوجۆرو ئەگەر لە زیندانیشدا نەبن، ئەوە ووڵات و نیشتمانیان لێ‌ کراوە بە زیندانو بەندیخانەیەک کە تەنیا بەرینیەکەی جیاوازی لە گەڵ بەندیخانەی ئاسایی هەیە.

 

لە گەڵ هەموو بەربەست و فشارە بەردەوامەکانی حوکمرانی لە ئێران و زیندانی کردن و شکەنجەو ئیعدام کردنی لاوان، جێگەی دڵخۆشیە کە شاهیدی مقاومەت و بەربەرەکانی لاوەکانین لە بەرانبەر حوکمی ملهورانە لە ئێراندا. بەردەوامی نارەزایەتیەکانی خۆێندکاران و لاوان بە تایبەت نارەزایەتی چەند رۆژی رابردووی خۆێندکارانی دانشگاکان لە ئێران ئەو راستیە دەسەلمێنێ، کە هیچ بەربەستێک ناتوانی هیممەتی لاوان بۆ هێنانەدیی گۆرانکاری سیاسی لە ئێراندا ڕاگرێ‌.

 

لە ئێستادا کە ئاخوندان تووشی چەندین کێشەی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسی جیهانیدا بوونەوەو بە هاتنەسەرکاری حکومەتی نۆێ‌ لە ئەمریکا دەورانی زێڕین بۆ ئاخوندەکان بەرەو کۆتایی دەچێ‌، جێگەی خۆیەتی تێکرای خەڵکی کوردستان و خەڵکی ئێران و لاوانی شۆرشگیرو نیشتمانپەروەر زیاتر بێنە مەیدانی بەرەنگاربوونەوەو تێکۆشانی سیاسی و جەماوەریی تابتواندرێ‌ ڕەوتی گۆرانکاری سیاسی لە ئێران بە قازانجی جەماوەر خێراتر بکرێ‌.

 

سەرکەوتن بۆ لاوانی هەمیشە تێکۆشەرو نەبەز، کە بە خۆراگری و نەبەزیان کاخی ستەمگەرانیان وەزاڵە هێناوەو ئاسۆی رزگاری و ئازادی و دوارۆژێکی باشتریان بۆ خەڵک و نیشتمان روناک هێشتۆتەوە.

7 ساڵ و 11 مانگ و 11 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوان و ئەرکە هەنووکەییەکان

لاوان و ئەرکە هەنووکەییەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران