بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی حەبیب دریس، زیندانیی سیاسی عەرەب کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی شیبان لە ئەهواز، سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ باسیان لە زیادبوونی نیگەرانی لە نزیک بوونی لەسێدارەدانی ناوبراو و پێنج زیندانیی سیاسی دیکە کردووە.
حەبیب دریس لەگەڵ پێنج بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی عەلی مەجدەم، مۆعین خەنفەری، محەممەد ڕەزا موقەدەم، سەید سالم موسەوی و سەید عەدنان ئەلبوغەبیش لە ساڵی ۱۳۹۸ لەلایەن بەکرێگیراوە سەرکوتکەرهکانی ڕژیم گیراون و لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە ئەهواز بە تۆمەتی ساختەی موحاربەو مفسد فی الارض، سزای ناڕەوای ئێعدامیان بەسەریاندا سەپاوە.