بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ، چالاکانی مافی ژنان لە ناوچە جیاجیاکانی شاری سنە سەردانی کرێکارانی شاری سنەیان کرد و لە پێشوازی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، بەپێدانی هەدیە پیرۆزباییان لە کرێکارە زەحمەتکێشەکان لە ئەو شارە کرد.