بەپێی هەواڵەکان، هێزەکانی رژێمی ئێران دەیانەوێ رۆژی چوارشەممە 24ی سەرماوەز چوار بەندیی لە بەندیخانەی گەوهەردەشت لەسێدارە بدەن.
هەروەها ئەو رێڕەوەی بە بەندی پێنجی زیندانە تاکەکەسیەکانی گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج کە زیندانیانی مەحکوم بە ئێعدام بۆ بەرێوەبردنی حکومەکەیان لەوێوە دەگوازرێنەوە،
بەپێی هەواڵەکان، هێزەکانی رژێمی ئێران دەیانەوێ
رۆژی چوارشەممە 24ی سەرماوەز چوار بەندیی لە بەندیخانەی گەوهەردەشت لەسێدارە بدەن.
هەروەها ئەو رێڕەوەی بە بەندی پێنجی زیندانە تاکەکەسیەکانی گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج کە زیندانیانی مەحکوم بە ئێعدام بۆ بەرێوەبردنی حکومەکەیان لەوێوە دەگوازرێنەوە، بەتەواوی داخراوەو هاتووچۆی لێوە قەدەغەکراوە و رێگە بە کەس نادرێ لەو شوێنەوە هاتووچۆ بکات. وەک دەگوترێ ئەو هەنگاوەی هێزەکانی رژێم بەو مەبەستەیە کە هەواڵی گواستنەوەی ئەو کەسانە بۆ بەرێوەچوونی حوکمی ئێعدام بڵاونەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 21ی سەرماوەز 10 زیندانی لەلایەن جەلادەکانی رژێمی ئاخوندیەوە لە گرتووخانەی گەوهەر دەشتی کەرەج لەسێدارە دراون، وەکوو لە هەواڵەکاندا هاتووە هێزەکانی رژێم رێگەیان بە خانەوادەی ئەو ئێعدام کراوانە نەداوە کە پێش بەرێوەچوونی حوکمی زاڵمانەی ئێعدام رۆڵەکانیان ببینن.