هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە ئێران 43 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ناقانوونی منداڵان تۆمار کراوە

لە ئێران 43 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ناقانوونی منداڵان تۆمار کراوە

بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە حکومەتیەکان، لە ئێران ناوی ٤٣ هەزار کچی تەمەن ١٠  بۆ ١٥ ساڵ  تۆمارکراوە کە بە شێوەی ناقانوونی لە دەفتەری تۆماری هاوسەرگیری بە شوو دراون. 

 

ئەندامێکی مەجلیسی رژێم لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی"خانە ملت" سەبارەت بە ناونووس کردنی کچانی خوار ١٨ساڵ لە نووسینگەی هاوسەرگیری دەڵێت: هێندێک لە نووسینگەکان بەبێ سەرنجدان و پابەند بوون بە قانوون، بە تۆمار کردنی تەمەنی ناڕاستی کچان هەل بۆ بەشوودانی ئەو کچانە دەرەخسێنن.
محەممەد عەلی پوور موختار گوتی: لە هێندێک حاڵەتدا تۆماری هاوسەرگیری لە ئۆفیسەکاندا بە شێوەی نادروست ئەنجام دەدرێت، بەو جۆرەی کە تەمەنی ڕاستی کچەکان تۆمار ناکرێن و زیاتر لە تەمەنی قانوونی تۆمار دەکرێن و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە لەو حاڵەتانە کەڵکی نابەجێ وەربگێرێت.
هەروەها بەڕێوەبەری بەشی موتاڵای ژنان لە ئەنجومەنی کۆمەڵناسیی رژێم، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" ڕایگەیاند: ناتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین کە زۆرترین ئاماری هاوسەرگیریی منداڵان تایبەت بە گوندەکان بووە، چوونکە بەپێی ئامارەکان، ئەو چەشنە ناونووس کردنە لە شارەکان زیاتر بەرچاو دەکەوێت هەتا لە گوندەکان.
شەهلا ئەعزازی لە سمیناری هاوسەرگیریی منداڵان لە زانکۆی عیلم و سنعەتی تاران گوتی: ڕێژەی کچانی کەم تەمەن بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە حاڵی پەرەسەندن دایە، بە شێوەیەک کە ساڵی ڕابردوو بە نیسبەت ساڵانی پێشووتر ئاماری هاوسەرگیریی منداڵان لە ئێران، بۆ ١٠  هەزار کەس زیادی کردووە و هەروەها سەبارەت بە پرۆسەی تەڵاقیش لە تەمەنی نێوان ١٠  هەتا ١٨ ساڵدا، بۆ ئەو چەشنە هاوسەرگیرییە ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
بە وتەی ئەعزازی، لە هاوسەرگیریی منداڵانی کەم تەمەندا، منداڵان دەبنە قوربانی و تووشی زەربەی ڕۆحی و دەروونی دەبن و ئەو منداڵانە قوربانیی کۆمەڵگا، بەرپرسان وبنەماڵەکانیانن.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: لە حاڵی حازردا ٤٣ هەزار هاوسەرگیریی کچانی کەم تەمەنی ١٠  بۆ ١٥ ساڵ لە ئێران بوونی هەیە کە لەو ڕێژەیە، ٢هەزار کەیسی هاوسەرگیری بە تەڵاق کۆتایی پێ‌هاتووە.
لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئاخوندان، تەمەنی یاسایی و شەرعیی کۆتایی قۆناغی منداڵی بۆ کچان ٩ ساڵ بە ساڵی مانگی_ هەتاوی و بۆ کوڕانیش ١٥ ساڵ لە قانوونی بنەڕەتی ئەو رژێمەدا تۆمار کراوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە یاسا نێونەتەوەییەکان، تەواوبوونی تەمەنی منداڵیی بە ١٨ ساڵ بۆ کچان و کوڕان ڕاگەیاندووە.

7 ساڵ و 11 مانگ و 9 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ئێران 43 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ناقانوونی منداڵان تۆمار کراوە

لە ئێران 43 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری ناقانوونی منداڵان تۆمار کراوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران