بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان، نزیکەی 47 هەزار تۆن ڕۆن لە مانگی گەلاوێژی ساڵی 1400 لەلایەن چەند کۆمپانیایەک لە تورکیە و ئارجەنتین هاوردەی ئێران کرا، کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان بە ژەهری کشتوکاڵی و قڕکەر تەکەڵ کراون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم ڕونانە لە نێوان کۆمپانیاکانی مارگارین، نۆش پوونە، حەیات هورمزگان، زەیتی ڕووەکی گۆڵناز، تەعاونی خۆراکی تارا، کۆمپانیای نێرگس شیراز، بەرهەمەكانی فریكۆ ئێران و کۆمپانیای زەیتی ڕووەکی مریەم تەبەریستان دابەش کراون.
سەرەڕای ڕاپۆرتە فەرمییەکان سەبارەت بە تەندروست نەبوونی ئەم بارانە لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢؛ لیژنەیەکی تەکنیکی ئەو ئەنجامانەی لە نمونەگرتنەکەدا بەدەست هاتوون بە "بێ ئەنجام" زانیوە و فەرمانی دابەشکردنی داوە.
دەوترێت لە کاتێکدا ڕۆنەكان لە گومرگدا بوون، وادەی بەسەرچوونیان کۆتایی هاتبوو؛ بەڵام بە کۆبوونەوەیەک، وادەی بەسەرچوونی بارەکە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکرایەوە.