ڕێکخراوی خواردن و دەرمانی رژیمی ءاخوندی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕ ڕایگەیاندووە کە دەرمانخانەکان دەبێت پێڕەوی سیاسەتەکانی دژ بە ژنان و ئازادی ژنان بن و لە ئەگەری پێبەندنەبوون بە یاسای حیجابی زۆری داسەپاوی رژیم، دۆسییەی یاساییان بۆ ساز دەکرێت.
حەیدەر محەممەدی بەرپرسی ڕێکخراوی خواردن و دەرمانی رژیمی ئێران لە هەڕەشەیەک ڕوو بە دەرمانخانەکان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دەرمانخانەیەک یاساکانی رژیم سەبارەت بە حیجابی زۆری ڕەچاو نەکات، پاش جارێک ئاگادارکردنەوە ئەگەر دووپات ببێتەوە لە ڕێگەی یاساوە بەرەوڕووی دەبنەوە و دۆسییەی دادوەرییان بۆ ساز دەکرێت و تەنانەت پشکی دەرمانخانەکە کەم دەکرێتەوە.