ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، جەمشید چەرخكار، چالاکی ژینگەپارێزی و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "چلچەمە"ی سنە، دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی تروریستی رژیم بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستگیر كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە بەهۆی چالاکییە ژینگەپارێزییەکانییەوە گیراوە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا هیچ زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتی ساختە و شوێن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.