بەپێی ڕاپورتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئوسامە هۆشەنگی، قوتابیی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تروریستی رژی گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەوتوو لە گرتنی ئوسامە هۆشەنگی، بەدواداچوونی خانەوادەی بۆ ئاگادارییان لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە.
شایانی وتنە کە هەتا ئێستا، زانیارییەک ورد لەسەر هۆی گرتن، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم لاوه گیراوە لە بەر دەستدا نییە.