ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن مەحموودپوور" کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی بەندکرانی گیراو ڕەوانەی بەبدیخانەی نەغەدە کرا.
ئەم هاووڵاتییە لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی رژیم لە مەهابادەوە بە تۆمەتی ساختەی "ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە رژیمی ئێران" بە ١٨ مانگ بەندکران سزا دراوە کە ئەم سزایە بەپێی ماددەی ٤٤٢ بۆ ١٥ مانگ بەندکران کەم کراوەتەوە.