ئەندام و لایەنگری ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران!
لاوانی خۆڕاگر و بوێری  کوردستان!
بە بۆنەی ۱۱ی بانە مەڕ ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراوەکەتان ،ڕێکخراوی لاوان خەبات گەرمترین
 پیرۆزبایی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتتان  پێشکەش دەکەین و لەڕێگەی ئێوە وە سڵاو دەنێرین بۆ  سەرجەم لاوانی تێکۆشەر.
 بەڕێزان هەروەک دەزانن لاوان سەرەكیترین و كاریگەرترین توێژی هەر كۆمەڵگەیەكن .
لاوانی كورد بەتایبەت بەرپرسایەتی زۆرگەورە و گرینگیان كەوتۆتە ئەستۆ، جیا لە ئەركی  پێشخستنی خۆیان و كۆمەڵگە، شانیان داوەتە بەر ئەرکی خەبات و شۆڕش دژ بە داگیركەرانی كوردستان.
بە درێژایی مێژووی سەرهەڵدانی شۆڕش لەکوردستان، لاوان ئەركی سەرەكیان كەوتۆتە ئەستۆ و  بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی نەتەوایەتی وچینایەتی وسەرجەم مافە بنچینەییەکان قوربانیان داوە.
ڕوون و بەرچاوە، کە ژنان و لاوان لە ماوەی یەک دوو ساڵی ڕابردوودا و کاتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بونە بڵێسەو پێشەنگی شۆڕشی جەماوەری  خەڵکی کوردستان و ئێران. 
بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانیان و ناڕازیبوون لە دەسەڵات و یاسا خۆسەپێنەکانی ڕێژیم، وەک سێداره کوشت وکوشتاری خەڵکی بێتاوان، حیجابی زۆرەملێی، کەوتونەتەبەر پەلاماری ڕژیمی دڕندەی ئاخوندی. 
بەرزبونەوەی هێڵی هەژاری و بێکاری گەیشتۆتە لووتکەی خۆی، کە لاوانی وەڵاتەکەمان بەم هۆیەوە کەوتونەتە ژێر هەڕەشەی چەندین گرفتی ژیانەوە.
هەموو ئەو هۆکارانە وای لە لاوان کردوە هیچ کات کۆڵ نەدەن و ترس و تۆقاندن نەبوتەهۆی لاوازی ئەو توێژەو بەڵکو لێبڕاوانەترلە خەبات و ڕوبەڕوبونەوە بەردەوامن.
ئێمە وەک ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران دوپاتی دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە سەرکەوتنی یەکجاری و ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی، دەست لە ناو دەست ولەگەڵ هەموو چینو توێژەکانی کوردستان و ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران، سوور دەبین لەسەر خەبات و شۆڕشی بێوچان و تا گەیشتن بە ئازادی یەکجاری خزمەتی ڕاستەقینەی نەتەوە و نیشتمانی خۆمان دەکەین.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی ۱۱ی بانەمەڕ لە هەموو ڕێبوارانی ڕێکخراوی لاوان لە ناو سازمانی خەبات، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بەتایەبەتی لاوانی شەهیدی شۆڕشی ژینا، زیندانیانی سیاسی، لە هەموو ئازادیخوازانی کوردستان دەکەین.
بڕوخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆر و دژە مرۆڤی ئاخوندی
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
۱۱/۲/١۴٠٣



