بەپێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، مامۆستا "عەبدوڵڵا بەرزگەر"، مامۆستای ئایینی كورد و بەرنوێژی هەینە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت، دوای هێرشی بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕ١٤٠٣، بەبێ فەرمانی دادگا و بە پەلاماردانی بەکرێگیراوان و پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن ئەوانەوە ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتی وەپاڵنراو و شوێنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.